توركيا

بانگهێشتی فەڕمی بۆ یەکەمین پێشانگای خەڵاتەکانی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو

سەردار کاراگۆز: "خەڵاتەکانی فۆتۆی ئیستانبوڵ جارێکی دیکە ئەم ڕاستییە دەردەخات کە ھەر چوارچێوەیەک کە تایبەتمەندی بەڵگەنامەیی ھەڵبگرێت، تەنیا وێنەیەک نییە، بەڵکو زمانێکە بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگایەک، تێگەیشتن لە دۆخی جیھان و گێڕانەوەی".

Abdullah Sarica, Büşranur Keskinkılıç, Buğrahan Ayhan  | 09.07.2025 - نوێکردنەوە : 09.07.2025
بانگهێشتی فەڕمی بۆ یەکەمین پێشانگای خەڵاتەکانی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەنادۆڵو، سەردار کاراگۆز ڕایگەیاند: "خەڵاتەکانی فۆتۆی ئیستانبوڵ جارێکی دیکە ئەم ڕاستییە دەردەخات ھەر چوارچێوەیەک کە تایبەتمەندی بەڵگەنامەیی ھەڵبگرێت، تەنیا وێنەیەک نییە، بەڵکو زمانێکە بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگایەک، تێگەیشتن لە دۆخی جیھان و گێڕانەوەی".

بانگهێشتی فەڕمی بۆ یەکەمین پێشانگای پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنەی هەواڵی خەڵاتەکانی وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٥ "İstanbul Photo Awards 2025" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە ڕێکخراوە، بە میوانداری سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەنادۆڵو کاراگۆز، لە CSO ئادا ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

لە گوتارێکیدا کە لە دەستپێکی بەرنامەکەدا پێشکەشی کرد، کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد هەر وێنەیەکی ناو پێشانگاکە چیرۆکخوانی بێدەنگی هەستێک، ڕووداوێک و شایەتحاڵییەکە.

کاراگۆز باسی لەوە کرد وێنەی "غەززە-دێر بەلەح"ی فۆتۆگرافەری فەڵەستینی سەعید جەراس، بە شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی "وێنەی ساڵ" دانراوە، کە تیایدا دایک و باوکێک تەرمی بێ گیانی ئەو منداڵانەیان لە ئامێز گرتووە کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.

سەردار کاراگۆز ئەوەی وەبیری ھێنایەوە کە ساڵی پێشووتریش وێنەیەکی ھاوشێوە بە "وێنەی ساڵ" ھەڵبژێردرا و، ڕایگەیاند: "لێرەدا لەوە تێدەگەین کە لە ڕووداوە سیاسییەکانی جیھاندا، لە ناخۆشترین ڕووداوەکانی جیھاندا ھیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە. ئێمەی ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران و وێنەگرانی هەواڵ یاداشتێک بۆ مێژوو تۆمار دەکەین، تۆمارێک بۆ مێژوو دادەنێین. بەداخەوە جیاوازییەکی زۆر گەورە لە نێوان ئەو تۆمارەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا نووسیومانەتەوە و ئەو تۆمارەی لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەینووسینەوە، بوونی نییە. بەداخەوە ئەو ئازار و فرمێسک و خەم و جينۆساید و خوێن و توندوتیژییەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا ڕوویاندا، لە ساڵی ٢٠٢٥یشدا ڕوویاندا و بەردەوامە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەنادۆڵو کاراگۆز، باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ لە غەززەوە تا ئۆکراینا، لە دیمەشقەوە تا نیویۆرک، هەر وێنەگرێک کە چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی، جەنگەکان، قەیرانەکان، بومەلەرزەکان و چیرۆکەکانی مرۆڤ تۆمار دەکات، لە ڕاستییدا لەگەڵ مێژوو گفتوگۆ دەکات و، ڕایگەیاند: "خەڵاتەکانی فۆتۆی ئیستانبوڵ جارێکی دیکە ئەم ڕاستییە دەردەخات ھەر چوارچێوەیەک کە تایبەتمەندی بەڵگەنامەیی ھەڵبگرێت، تەنیا وێنەیەک نییە، بەڵکو زمانێکە بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگایەک، تێگەیشتن لە دۆخی جیھان و گێڕانەوەی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن