کورتوڵموش: "(تورکیای بێ تیرۆر) ئەم جارە سەرکەوتوو دەبین و، ئاشتیی و خۆشگوزەرانیی و برایەتیی باڵا دەست دەبێت"
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "(ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان) هەرگیز ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نییە. جارێکی دیکە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئیسرائیل دەکەین".

Diyarbakir
دیاربەکر - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، سەبارەت بە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕایگەیاند: "هەرگیز ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نییە. جارێکی دیکە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئیسرائیل دەکەین".
لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی ساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کە لە ناوەندی کۆنگرە و کلتووری ١٥ی تەمووز لە زانکۆی دیجلە بەڕێوەچوو، کورتوڵموش گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا دڵخۆشی بە بوونی لە دیاربەکر دەربڕی.
لە گوتارەکەیدا کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد دیاربەکر شاری کلتوورە و، ئەم شارە شاری پیاوچاکان و سەحابەکانە.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، سەبارەت بە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕایگەیاند: "هەرگیز ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نییە. جارێکی دیکە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئیسرائیل دەکەین".
گوتیشی: "بەبۆنەی ئەم هێرشەوە دەمەوێت جارێکی دیکە دووپاتی بکەمەوە کە لە پاڵ گەلی لوبنانداین. ھەروەھا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە ئیدی پێویستە بزانرێت و ببینرێت کە ئیدارەی شەڕانگێزی ئیسرائیل بۆتە کێشە بۆ گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ھیوادارم وەک گشت گەلانی ناوچەکە بەئاگا بێینەوە و پارێزگاری لە ناسنامە ھاوبەش و داھاتووی ھاوبەشمان بکەین".
سەبارەت بە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کورتوڵموش ڕایگەیاند: "ئەم جارە سەرکەوتوو دەبین و، ئاشتیی و خۆشگوزەرانیی و برایەتیی باڵا دەست دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن