لە نێوان تورکیا و ئیماراتدا ١٠ رێککەوتننامە واژوو کران
Ankara
ئەنقەرە- AA
لە نێوان تورکیا و ئیمارات ١٠ رێککەوتننامەی تایبەت بە بوارەکانی وزە، ژینگە، دارایی و بازرگانی واژوو کران.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئال نههیان لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆمار لە ئەنقەرە، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا و دواتریش شاندەکانی هەردوو وڵات کۆبوونەوە.
لە رێوڕەسمێکدا ئەردۆغان و بن زاید، ١٠ رێککەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو کرد.
دیارترینی ئەو رێککەوتننامانەش بریتی بوون لە ئاڵوگۆڕی زانیاری دارایی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ رێگریی کردن لە سپی کردنەوەی پارە و دابین کردنی سەرچاوەی دارایی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
هەروەها دوو لە رێککەوتننامەکانیش تایبەت بوون بە هەماهنگییەکانی بواری گومرگی نێوان هەردوو وڵات و پێکەوە کارکردنی بانکی ناوەندی تورکیا و بانکی ناوەندی ئیمارات.