Zafer Fatih Beyaz
28 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە چالاکی خستنی ۱٨ تیرۆريستی پەکەکەی لەرێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدارەوە، راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەسەرکەوتوویی، بەردەوامە، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە ۱٨ تیرۆريستی پەکەکە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدارەوە، لەچالاکی خران. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆريستان بەپێداگرییەوە، بەردەوامە".