Mustafa Hatipoğlu
28 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ، بەرەو ئازەربایجان بەڕێکەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ بە فڕۆکەی "TUR" لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ سەبیحەگۆکچەنەوە بەرەو باکو بەڕێکەوت.
هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری پەروەردە، مەحمود ئۆزەر، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، واحید کیریشچی، مەحمود ئۆزەر، وەزیری ژێرخان و گەیاندن عادل قەرەئیسماعیلئۆغڵو، گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک، جێگرانی سەۆکی گشتیی ئاک پارتی و ئەفغان ئالا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کالن یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.