İsmet Karakaş
27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2022
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی ١٦ تیرۆریستی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی بەرگریی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "بەبێ وەستان و ماندووبوون، خەبات بەردەوامە. لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، دوای دیاریکردنی حەشارگەی ١٦ تیرۆریستی پەکەکە، هێزە سەربازییەکانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر حەشارگەکە ئەنجامدا و لە ئاکامدا ١٦ تیرۆریستەکە لە چالاکی خران".