Sarp Özer
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای وڵاتەکەی، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانی، جەنەراڵ موسا ئاڤسەڤەر لە خاڵی سفری سەر سنوور سەردانی ناوەندی فەرمانی تاکتیکی بەشی پیادەی سێیەمی کرد.
خولوسی ئاکار لە شوێنی فەرمانی تاکتیکی کە ١٠ کیلۆمەتر لە زاپ-ەوە دوورە، چاودێری ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵی کرد و زانیاری سەبارەت بە دوایین رەوشی گۆڕەپانەکە وەرگرت و لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ فەرماندەکانی یەکەکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە دیداری ئەنجام دا.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە دوایین رەوشی ئۆپەراسیۆنەکە، زانیاری خستەڕوو و رایگەیاند ''تا ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، ٥٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکەمان بە سەرکەوتنێکی گەورە وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە بەردەوامە''.
