Ali Kemal Akan
26 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2022
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو لێدوانانەی پەیوەندیدارن بە پرسی بانگەشەی ئەرمەنییهكان کە لەلایەن ئیدارە و پەرلەمانی چەند وڵاتێک گوایە دانی پێدانراوە، لە رووانگەی ئێمەوە ھیچ حوکمێکی نییە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری وتارێکی لەبارەی پێشھاتەکانی رۆژەڤ پێشکەش کرد.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له توركیا رایگه‌یاند: "ھاتووینەتە کۆتایی ئامادەکردنی پاکێجێکی ھاوکاری کۆمەڵایەتی بە بڕی ١٥ ملیار لیرە، بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی لێدوانی ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی وڵاتان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ رایگه‌یاند: "ئەو لێدوانانەی پەیوەندیدارن بە پرسی بانگەشەی ئەرمەنییهكان کە لەلایەن ئیدارە و پەرلەمانی چەند وڵاتێک گوایە دانی پێدانراوە، لە رووانگەی ئێمەوە ھیچ حوکمێکی نییە".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدنیشه‌وه رایگه‌یاند: "پێویستە بەڕێز بایدن زۆر به باشی فێری مێژووی په‌یوه‌ست بە ئەرمەنییەکان ببێت و بیزانێت. بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بزانێت ھەوڵ بۆ تۆمەتبارکردنی تورکیا بدات، مه‌حاڵه بتوانین ببەخشین".
هه‌ر له‌باره‌ی گوته‌كانی بایدنه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بە تەواوی درۆیە، بەھۆی ئەوەی لەسەر زانیاری ناڕاست بنیاتنراوە بۆیە بەپێوستی نازانین لەسەری بوەستین".
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیاش له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، بەو ئۆپەراسیۆنانەی ئه‌م دواییه‌شه‌وه، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە باشووری سنوورەکانمان لە چالاکی خراون، گەیشتووەتە ھەزار تیرۆریست".
سەرکۆماری تورکیا ئاشكراشیكرد، سبه‌ی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دەدات.