Sarp Özer
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە پەلامارێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سەربازێک گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لە ئاکامی دەستڕێژی گولـلەی تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، سەربازێک گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پەلامارەکەدا، سەربازی پیادەی بەناوی سەرهات باڵ گیانی لەدەستداوە و ھاتووە ''بۆ ئەم رووداوە خەمناکە داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەو شەھیدەمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری بەھادار، سوپا و گەلی ئازیزی تورکیا دەکەین".