ئەمریکا..لە هێرشێکی چەکدارییدا شەش کەس کوژران و ٢٤ کەسیش برینداربوون
لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەى کە لە کاتى بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانى رۆژى سەربەخۆیى ٤ى تەمووز لە ویلایەتى ئیلینۆیز-ى ئەمریکا ئەنجامدراوە، شەش کەس کوژران و ٢٤ کەسیش برینداربوون.
New York
نیویۆرک – AA
لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەى کە لە کاتى بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانى رۆژى سەربەخۆیى ٤ى تەمووز لە ویلایەتى ئیلینۆیز-ى ئەمریکا ئەنجامدراوە، شەش کەس کوژران و ٢٤ کەسیش برینداربوون.
پۆلیسى هایلاند پارک، لە راگەيەندراوێكدا ئاشکرایکرد له ئاكامى هێرشێكى چهكداریى له ئاههنگى رۆژى سهربهخۆیى كه تا ئێستا ناسنامهى هێرشبهرهكه دیارنییه، شەش كهس كوژران و ٢٤ كهسیش برینداربوون.
لە راگەيەندراوەكەدا باس لەوە کراوە کە شایەتحاڵەکان رایانگەیاندووە کە گومانلێکراوەکە "گەنجێکى سپى پێستی تەمەن ١٨-٢٠ ساڵان بووە، تیشێرتێکى شینى لە بەربووە، پرچێکى درێژى رەشى هەبووە" و ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هێشتا هێرشبەرەکە دەستگیر نەکراوە.
ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لە ویلایەتى ئیلینۆیز، براد شنایدەر لە پەیامێکیدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئەوەى راگەیاند کە لە کاتى بەڕێوەچوونى ئاهەنگەکانى رۆژى سەربەخۆیى هێرشێکى چەکداریى لە هایلاند پارک ئەنجامدراوە.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەمریکا، شایەتحاڵەکان زانیارى ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە خوێن لەسەر زەوى ئەو شوێنەى کە ئاهەنگەکەى تێدا بەڕێوەدەچوو، رژاوە.
هاوکات لەو گرتە ڤیدیۆییانەى کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە ئەوە دەبینرێت لە دواى بیستنى دەنگى تەقە قەرەباڵەغییەکەى نێو شوێنى ئاهەنگەکە بە شڵەژاوییەوە هەڵدێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن