Eşref Musa,Ömer Koparan
05 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
گرێ سپى – AA
رووسیا، گواستنەوەى سەربازیى بۆ فڕۆکەخانەى شارۆچکەى قامشلۆ لە پارێزگاى حەسەکە لە رۆژهەڵاتى فورات کە بەشێکى گەورەى لە ژێر داگیرکاریى رێکخراوى تیرۆریستیى یەپەگە/پەکەکەیە ئەنجامدا.
بەپێى ئەو زانیارییانەى کە پەیامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بەدەستى کەوتووە، دەمەو بەیانى دوو فڕۆکەى بارهەڵگرى سەربازیى رووسى لە جۆرى (llyushin Il-76) لە فڕۆکەخانەى شارۆچکەى قامشلو لە پارێزگاى حەسەکە کە بەشێکى گەورەى لەلایەن رێکخراوى تیرۆریستیى یەپەگە/پەکەکەوە داگیرکراوە، نیشتووەتەوە.
فرۆکەکان کە لە بنکەى سەربازیى حومەیمیم لە لازقیەوە هەڵساون، جگە لە ئۆتۆمبیلى سەربازیى نزیکەى ٣٠٠ سەربازى رووسى گواستووەتەوە.
- رووسیا بوونى خۆى لە باکوورى سووریا پتەو دەکات
سوپاى رووسیا، لە ٣ى حوزەیران سستەمى بەرگریى ئاسمانیى مەودا کورت و مەودا درێژ لە جۆرى (Pantsir-S1)ى لە شارۆچکەى قامشلو لە پارێزگاى حەسەکە کە بەشێکێى گەورەى لەلایەن رێکخراوى تیرۆریستیى یەپەگە/پەکەکەوە داگیرکراوە جێگیرکردبوو. لە ٨ى حوزەیرانیشدا دوو تانک، سستەمى رادار، دژە فڕۆکەى جۆرى دۆشکە و هەشت زریپۆشى هەڵگرتنى سەربازیى بۆ بنکە سەربازییەکەى لە تەل تەمر کە دەکەوێتە هێڵى پێشەوە لە باشوورى رۆژهەڵاتى ئۆپەراسیۆنى کانى ئاشتى گواستبوویەوە.
سوپاى رووسیا، ژمارەى سەربازانى لە عەین عیسا، تەل تەمر، مەنبیچ، سەرێ کانى و قامشلۆ بە دەیان زیادکردووە.