Barış Gündoğan
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2022
ئەنقەرە – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-دا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکەدا گیرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند سوپای تورکیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق دەستی پێ کردووە.
سەربازانی سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوونەتە ناو یەک بە یەکی ئەو ئەشکەوت و حەشارگانەی تیرۆریستان بەکاریان هێناون. لەنێو ئەو ئەشکەوت و حەشارگانەیش دا ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک، بڕێکی تەقەمەنی و پێداویستی چەکداری دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا تیشکی خراوەتە سەر ئەوەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-دا تاکوو ئێستا، ٦٣ تیرۆریست لەچالاکی خراون.