Mehmet Tosun
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
ئەنقەرە – AA
لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون، ٢٤ تیرۆریست لەچالاکی خران و سەربازێکیش شەهید بوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەی لقی زەیتوون کە بە ئاراستەکردنی مووشەک ئەنجام دراوە ملازم تەحڵە باهادر کە بە سەختی بریندار ببوو، وێڕای هەوڵەکانی پزیشک لە نەخۆشخانە نەتواندرا رزگار بکرێت و گیانی سپارد.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە دوای هێرشەکە ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی تیرۆریستیان تۆپباران کران و بەپێی زانیارییە بەراییەکان ٢٤ تیرۆریست لەچالاکی خراون.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناڕوات. بەهۆی ئەم رووداوە خەمناکەوە داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەو شەهیدەمان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی کەسوکاری شەهید، سوپا و گەلی تورکیا دەکەین".