Mazın Asad
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت رایگەیاند: "لەبارەی دۆخی باکووری رۆژئاوای سووریا بە تایبەتیش لەبارەی دۆخی ئەو سڤیلانەی لە ئێستادا رووبەڕووی شەڕەکە بوونەتەوە، زۆر نیگەرانین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھێزەر ناوێرت لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ھێزەر ناوێرت، پەیوەندی تەلەفۆنی دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وەبیرھێنایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "لەبارەی دۆخی باکووری رۆژئاوای سووریا بە تایبەتیش لەبارەی دۆخی ئەو سڤیلانەی لە ئێستادا روبەڕووی شەڕەکە بوونەتەوە، زۆر نیگەرانین".
ناوێرت لە راگەیەندراوەکەدا گوتیشی: "لە پشتیوانیکردنی نیگەرانییە رەواکانی تورکیای ھاوپەیمانمان لە ناتۆ و ھاوبەشی گرنگمان لە بەرامبەر بە داعش بەردەوام دەبین، بەڵام بانگەوازی سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە و بە ھەستیاری مامەڵەکردنیان بۆ رێگریکردن لە کوژرانی خەڵکی سڤیل دەکەین. ھاوکات بانگەوازی بۆ گشت لایەنەکان دەکەین کە لە لەناوبردنی داعش کە ئامانجی ناوەندییە، چڕ ببنەوە. پێویستە وڵاتە زلھێزەکان پێکەوە ھەوڵ بدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی سووریا".