Sarp Özer
25 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
ئەنقەرە ــ AA
سوپای تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، دەستی بەسەر ئەشکەوتێکدا گرت کە ژمارەیەک چەکی جۆراجۆر و بڕێک تەقەمەنیی تیایدابوو لەنێویاندا، دژەتانکی (AT-4) دروستکراوی سوید.
سەرباری نالەباری کەشوھەوا ئۆپەراسیۆنی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق درێژەی ھەیە.
پێشتر وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند، دوای شەھیدکردنی پێنج سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ژمارەیەک تیرۆریست لە چالاکی خراون کە لەنێو ئەشکەوتدا گیریان خواردبوو و بەم جۆرە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، تا ئێستا لە چالاکی خراون ١٠٠ تیرۆریستی تێپەڕاندووە.
ھێزەکانی کۆماندۆ، ژمارەیەک تیرۆریستیان لەناو ئەشکەوتێکدا لە چالاکی خست، دوای ئەوەی داوایان لێکردن خۆیان رادەست بکەن، بەڵام تیرۆریستەکان رەتیان کردەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن.
ھەروەھا ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ژمارەیەک ئەشکەوتیان دۆزییەوە کە تیرۆریستان بۆ حەشاردان بەکاریان ھێناون.
مەزندە دەکرێت یەکێک لە ئەشکەوتەکان کە لە ژمارەیەک ژوور پێکھاتووە، لەلایەن بەرپرسانی رێکخراوە تیرۆریستەکەوە بەکارھێنرابێت و ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێکی زۆری تەقەمەنیی و پێداویستی دیکەی تیایدابوو.
یەکێک لەو تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، دژەتانکی جۆری (AT-4)ە کە دروستکراوی سویدە.
25.05.2022 ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ.. دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکدا گیرا
- سوپای تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، دەستی بەسەر ئەشکەوتێکدا گرت کە ژمارەیەک چەکی جۆراجۆر و بڕێک تەقەمەنیی تیایدابوو لەنێویاندا، دژەتانکی (AT-4) دروستکراوی سوید.