Sefa Şahin
25 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویكردهوه، دوای دەستنیشانکردنیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ ھەورەتریشقە لە باکووری عێراق، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە رێگەی تۆپھاوێژەکانەوە لە چالاکی خران.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە ھەژماری وەزارەتەکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە: "ھێزە چەکدارە قارەمانەکانی تورکیا بە 'چنگی پۆڵایین' بەردەوامن لە خاپوورکردنی حەشارگەکانی تیرۆر. دوای دەستنیشانکردنیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ ھەورەتریشقە لە باکووری عێراق، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە رێگەی تۆپھاوێژەکانەوە لە چالاکی خران".
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بە پێداگرییەوە بەردەوامی بە بەرەنگابوونەوەی تیرۆر دەدەن.