Mümin Altaş,Enes Kaplan
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "یەک دڵۆپ خوێنی سەربازەکانمان بەفیڕۆ ناچێت. وەڵاممان بۆ ئەو پەلامارە ناپاکانە بە بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە نوێیهکانمان دەدەینەوە".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆمار پێشوازی لە وەرزشوان، راھێنەر و دەستەی کارگێڕیی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ باسکە، یانەی باسکەی ئانادۆڵۆ ئەفەس کرد.
ئهردۆغان نزای بۆ ئەو پێنج سەربازەی کە لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا لە باکووری عێراق شەھیدبوون کرد و گوتی: "یەک دڵۆپ خوێنی سەربازەکانمان بەفیڕۆ ناچێت. وەڵاممان بۆ ئەو پەلامارە ناپاکانە بە بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنە نوێیهکانمان دەدەینەوە".
- ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە چالاکی خراون ١٠٠ تیرۆریستی تێپەراند
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رۆژی رابردوو ئاشکرایکرد لە ئاکامی پێکدادانێکدا لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ پێنج سەرباز شەھید بوون و دوو سەربازیش بریندار بوون.
لە دوای پەلامارەکە ھێزە چەکدارەکانی تورکیا خێراییان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەی چنگ-قفڵ دابوو.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاندبوو کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە تاکو ئەمڕۆ لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە چالاکی خراون ١٠٠ تیرۆریستی تێپەڕاندووە.