توركيا

ئێشکگری دایکانی دیاربەکر پێدەنێتە هەزار رۆژەوە

- ئەم ئێشکگرییە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە هاجیرە ئاکار بۆ داواکردنی گەڕانەوەی کوڕەکەی لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩دا لەبەردەم باڵەخانەی بارەگای سەرەکی هەدەپە دەستی بە مانگرتن کرد و لە ٢٤ی ئابدا بە کوڕەکەی شاد بووەوە.

Ahmet Kaplan  | 28.05.2022 - نوێکردنەوە : 29.05.2022
ئێشکگری دایکانی دیاربەکر پێدەنێتە هەزار رۆژەوە

دیاربەکر- AA

ئێشکگری دایکانی دیاربەکر کە بۆ گەڕانەوەی رۆڵەکانیان لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان پێکردوە، پێ دەنێتە هەزار رۆژەوە.

ئەم ئێشکگرییە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە هاجیرە ئاکار بۆ داواکردنی گەڕانەوەی کوڕەکەی لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٩دا لەبەردەم باڵەخانەی بارەگای سەرەکی هەدەپە دەستی بە مانگرتن کرد و لە ٢٤ی ئابدا بە کوڕەکەی شاد بووەوە.

دوای ئەم رووداوە ئەو خێزانانەی کە هاوشێوەی ئاکار لە جگەرگۆشەکانیان دابڕابوون، لە سێی ئەیلوولدا لەبەردەم بارەگای سەرەکی هەدەپە دەستیان بە ئێشکگری کرد.

تا ئیستاش ژمارەی ئەو خێزانانەی بەشداری ئێشکگرییەکەیان کردوە و داوای گەڕانەوەی رۆڵەکانیان دەکەن گەیشتووەتە ٢٩٩ خێزان و ٣٥ لەو خێزانانە تونیویانە بە رۆڵەکانیان شاد ببنەوە.

خودی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیرەکان سەردانی ئەو خێزانانەیان کرد و پشتیوانی خۆیانیان بۆ چالاکییەکەیان دووپات کردەوە، بەهەمان شێوە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەش پشتیوانی خۆیان بۆ دایکانی دیاربەکر دەربڕی.

سبەی یەکشەممە ماوەی ئێشکگری دایکانی دیاربەکر دەبێتە هەزار رۆژ، یەکێک لەو دایکانە بە ناوی سەمرا کوچوک کە داوای گەڕانەوەی کوڕەکەی دەکات، رایگەیاند "ئازاری ئێمە هەزار رۆژ نییە کە دەستی پێکردوە بەڵکو لەو رۆژەوەی لە رۆڵەکانمان دوور کەوتوینەتەوە ئازار دەچێژین. کەس گوێی لە هاوارەکانمان نەبوو، لە ماڵەکانی خۆماندا بەبێدەنگی دەگریاین. بەڵام ئەم ئێشکگرییە دەنگی دایک و باوکانی بە رای گشتی گەیاند. هەمووان دەنگی ئێمەیان بیست، جگە لە پەکەکە و هەدەپە کە نایانەوێت هاوارەکانمان ببیستن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın