Mehmet Sıddık Kaya
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2021
دیاربەکر- AA
لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩وە دایکانی دیاربەکر لەبەردەم مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە لە دیاربەکر ئێشکگرییان دەستپێکردووە و داوای گێڕانەوەی جگەرگۆشەکانیان دەکەن.
یەکێک لەو دایکانە پەریهان ئەرتاش-ە کە لە شاری وان-ەوە بەشداریکردووە و ماوەی حەوت ساڵە یوسفی کوڕی رفێندراوە بۆ چیا.
پەریهان ئەرتاش لە لێدوانێکیدا ئەوەی ئاشکرا کرد، کاتێک کوڕەکەی خوێندکاری زانکۆ بووە لە شاری ئارتڤین هەڵخەڵەتێندراوە و براوەتە چیا.
ئەو دایکە باسی لەوەشکرد کاتێک لە تەلەڤیزیۆندا ئێشکگری دایکانی دیاربەکر-ی بینیوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری وان-ەوە هاتوونەتە دیاربەکر و بەشداری ئێشکگرییەکەیان کردووە.
پەریهان ئەرتاش هیوای خواست بەزووترین کات بە کوڕەکەی شادبێتەوە و گوتی: "ماوەی حەوت ساڵە کوڕەکەم رۆیشتوە، نازانم ماوە یا مردووە. کوڕەکەم بگەڕێوە و خۆت رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکە".
تەحسین ئەرتاش-ی هاوسەری پەریهان، پەیامێکی ئاراستەی کوڕەکەی کرد و گوتی: "کوڕم، ئەم رێگایە هەڵەیە. ئەگەر منت خۆشدەوێت خۆت رادەستی حکوومەت بکە".