Yusuf Batı
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
دیاربەکر- AA
دایکانی دیاربەکر لە سێی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە، لەبەردەم بینای مەڵبەندی هەدەپە لە شاری دیاربەکر ئێشکیان گرتووە و داوای گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان دەکەن کە لە ساڵانی رابردوودا رفێندراون بۆ شاخ.
لە ٤١٣مین رۆژی ئێشکگری دایکاندا، ژمارەیەک کادری هەدەپە سەردانی مەڵبەندی سەرەکی پارتەکەیان کرد و لەنێویشیاندا پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر بازنەی دیاربەکر، رەمزییە تۆسون هەبوو.
رەمزییە تۆسون لە میانی هاتنەدەرەوەی لە بینای مەڵبەندی هەدەپە سووکایەتی بە دایکانی دیاربەکر کرد و بەم هۆیەوە گرژی لەنێوان دایکان و پەرلەمانتارەکەدا دروست بوو، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە رێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکە کرا.