Bestami Bodruk
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
دیاربەکر - AA
دایکانی دیاربەکر بڕیاریاندا بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری درێژە بە ئێشکگرییەکانیان بدەن.
لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩وە دایکانی دیاربەکر لەبەردەم بینای مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە ئێشکگرییان دەست پێ کردووە و داوای دووبارە گەڕاندنەوەی جگەرگۆشەکانیان دەکەن کە لەلایەن پەکەکە-وە رفێندراون.
دوای تێپەڕینی ٧٢٠ رۆژ لەم مانگرتنە، دایکانی دیاربەکر بڕیاریان دا ئێشکگرییەکەیان بکەنە ٢٤ کاتژمێری.
یەکێک لەو دایکانە کە ناوی سوڵتان گیوگەر-ە و شەش ساڵ بەر لەئێستا کوڕەکەی رفێندراوە گوتی: "ماوەی دوو ساڵە بەردەوامین لە مانگرتن. لەمەودوا بەشەو و رۆژ لێرە دەبین. تا رۆڵەکانمان نەگەڕێنەوە، ئێرە بەجێناهێڵین".
بەهەمان شێوە عەبدوڵڵا دەمیر یەکێکە لەو باوکانەی شانبەشانی دایکانی دیاربەکر ئێشکگری دەکات و داوای دووبارە گەڕانەوەی کوڕەکەی دەکات گوتی: "داوا لە هەموو تورکیا دەکەم، لە سێی ئەیلوولدا بێنە ئێرە. بۆ خاتری خوا وەرن با کوڕەکانمان و کچەکانمان لە دەستی پەکەکە و هەدەپە رزگار بکەین. ئێمە بۆ گەڕانەوەی جگەرگۆشەکانمان بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری لێرە ئێشک دەگرین و رێگە نادەین رۆڵەکانمان بکرێنە قوربانی".