Muhammed Yusuf
01 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ئیستانبوڵ، بە بەشداری سەدان ھەزار کەس ڕێپێوان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین ئەنجامدرا.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا کە لەسەر داوای "پلاتفۆرمی ئیرادەی نیشتمانیی" لە تورکیا ڕێکخراوە، بەشداربووان سەرکۆنەی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کرد کە ماوەی ١٥ مانگە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە ئەنجام دەدرێت.
ھەروەھا ٣٠٨ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەدان ھەزار کەس لە ڕێپێوانەکەدا بەشدارن و لەسەر پردی گالاتا لە ئیستانبوڵ گردبوونەوە.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا، بەشداربووان ئاڵاکانی تورکیا و فەڵەستینییان بەرزکردووەتەوە، ھەروەھا چەندین دروشمیان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین وسەرکۆنەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل کە ماوەی دوو ساڵە لە غەززە بەردەوامن، گوتنەوە.

ھەروەھا بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، داوایان کرد ئەو کۆمەڵکوژییە بوەستێنێدرێت کە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامی دەدات.