هه‌ولێر - AA
ساڵی ٢٠٢٤ لە عێراق بە ڕووداوگەلێکی وەک هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سەر هەولێر، ڕاگه‌یاندنی گرووپی تیرۆریستی په‌كه‌كه وه‌ك گرووپێكی قه‌ده‌غه‌كراو، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سهركۆمار ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان ده‌ستی پێكرد و به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق كۆتاییهات.
- هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران له ١٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤دا بۆسه‌ر هه‌ولێر، ماڵی پێشڕه‌و دزه‌ییی بازرگانی كرده ئامانج و تیاییدا ناوبراو و كچه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی، میوانێكی گیانییان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون و چاره‌نووسی میشێلی كارگوزاری ماڵه‌كه‌ش به نادیاری مایه‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێشه‌وا هه‌ورامی ڕاگه‌یاند كه له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ژنان و منداڵان و هاووڵاتی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و هێرشه‌كه‌شی به كارێكی توندوتیژی و ترسنۆكانه ناوبرد و جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه دژی مافه‌كانی مرۆڤ.
دوای هێرشه‌كه، ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌می گشتی له هه‌رێم ڕاگه‌یاندرا و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، هه‌ریه‌ك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و دهۆك داوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئێرانی‌یان كرد و، بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان فراوان بوون و دژی هێرشه‌كه خه‌ڵك چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدا و دواتر شاندێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و به‌یاوه‌ری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د چوونه شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه و پاشان عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای دژی ئێران كرد.

- سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری توركیا یاشار گوله‌ر
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕووداوه گرنگه‌كانی ساڵی ٢٠٢٤، هاتنی وه‌زیری به‌رگری توركیا یاشار گوله‌ر بوو بۆ عێراق و هه‌رێم له شه‌شی شوبات كه تێیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی، به‌ره‌ی توركمانی كۆبووه‌وه و پێشتریش له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆببووه‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا، یاشار گوله‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا یاشار گوله‌ر جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاریی هاوبەش لە پێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، هه‌روه‌ها خواستی هەرێممان بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە".
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی گوله‌ر و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بڵاویكرده‌وه كه، دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێكران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد".

- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ١١ كورسی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، دادگای باڵای فێدڕاڵیی عێراق، بڕیاریدا بە ھەڵوەشانەوەی ١١ کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، کە پشتر بۆ پێکھاتەی تورکمان و کریستیان تەرخانکرابوو، ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتی پێکھاتەکانی لێکەوتەوە و بووە ھۆی تۆمارکردنی ژمارەیەک سکاڵا دژی ئەم بڕیارە.
ئەو ١١ کورسییەی کە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری ھەڵوەشانەوەیانیدا، پێشتر بەم شێوەیە دابەشکرابوون، ٥ کورسی بۆ کریستیان، ٥ کورسی بۆ کۆتای تورکمان و ١ کورسیش بۆ کۆتای ئەرمەن.
بڕیارەكه‌ی دادگای باڵای فێدڕاڵی لەسەر بنەمای چەند سکاڵایەک بوون كه سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمان، زیاد جه‌بار و، سەرۆکی فڕاکسیۆنی ڕافدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئامانج نەجیب شەمعوون، تۆماریان کردبوو.
- سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و هه‌رێم
یه‌كێك له ڕووداوه هه‌ره گرنگه‌كان، سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو بۆ عێراق و هه‌رێم له ٢٢ی نیسان كه تیاییدا وێرای ئه‌وه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید كۆبووه‌وه، هاوكات به سه‌رپه‌رشتی سهركۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، یاداشتنامه‌یه‌كی چوارقۆڵیی له نێوان عێراق، توركیا، قه‌ته‌ر و ئیمارات له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان واژوو كرا.
هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و هه‌ڵكردنی ئاڵای توركیا له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر و شه‌قامه‌كانی شاردا پێشوازیی لێكرا و تێیدا ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی باڵا ئه‌نجامدا و له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دلشاد شه‌هاب ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی سهركۆمار ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سه‌قامگیری ناوچه‌كه ئامانجی سه‌ره‌كی توركیایه.

- عێراق رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ی وه‌ك "گرووپێكی قه‌ده‌غه‌كراو" ڕاگه‌یاند
ڕۆژی ٢٣ی تهمووز، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گشتاندنێکدا دامودەزگا فەرمییەکانی ئاگادار کردووە لەوەی لەمەودا لە نووسراوە فەرمییەکانیاندا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە وەک "ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو" لە عێراق ناوبھێنن.
هاوكات له شه‌شی ئابدا، دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی بەناو پارتەکانی "ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی و تەڤگەری ئازادی" کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەن.
بەپێ بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانەوە بڵاوكرابووه‌وه و بۆ میدیاکان دزەی پێكرابوو، ئاماژە به‌وه‌درابوو کە لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی ھەریەک لە بەناو پارتەکانی "ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی و تەڤگەری ئازادی" کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەن.
باس لەوەش كرابوو کە لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا، بارەگاکانی ئەو پارتانە لە عێراق دادەخرێن، ھەروەھا دەستیش بەسەر ماڵ و موڵکەکانیاندا دەگیرێت. جه‌ختیش لهوهكرابووهوه کە ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دراوە، ئەوەش بەھۆی بوونی چالاکی ئەو پارتانە کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە هه‌یه کە لە عێراق قەدەغەکراوه.
- ھەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک
شەوی ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە ھۆتێل ڕەشید لە بەغدا پارێزگاری كه‌ركووك (ڕێبوار ته‌ها) و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (محه‌مه‌د حافز) ھەڵبژێردران، ئەمەش ناڕەزایەتی لایەنە بەشدارنەبووەکانی لێکەوتەوە و ڕۆژی دواتر سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی. حەسەن توران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە دانانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێشێلکردنی یاسا و ڕێککەوتنەکانە و ڕەتی دەکەینەوە.
حەسەن توران گوتیشی: "ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ھۆتێل ڕەشید لە بەغدا کراوە پێشێلکردنی یاساکانە. ئێمە تێبینییەکەمان لەسەر پێک‌ھێنانی ئیدارەی خۆجێیی کەرکووکە لە دەرەوەی پێکھاتەی ھاوپەیمانیی پارێزگای کەرکووک کە سەرۆکوەزیران سوودانی پێکیھێناوە. ئێمە ھەر لە سەرەتاوە پشتیوان بووین لە سەرخستنی پڕۆژەی حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیران، بەڵام ئەو ئیدارەیەی پێکھێنراوە، ئێمە بە پێشێلکردنێکی سیاسیی دەزانین''.
- ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
ڕۆژانی ١٨ و ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوە چوو کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی کرا. ھەڵبژاردنەکە بەشێوازی فرەبازنەیی ئەنجامدرا و ھەرێم بەسەر ٤ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکرا کە تیایدا لایەنەکان و پێکھاتەکان پێشبرکێیان بۆ بەدەستھێنانی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانیی دەکرد.
بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، ژمارەی ئەندامان لە ١١١ ئەندامەوە کەمکرایەوە بۆ ١٠٠ ئەندامی ھەڵبژێردراو، بۆ یەکەمجاریش بوو دەنگدەران کارتی بایۆمەترییان بەکارھێنا و دەنگەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ھەژمارکرا کە ئەمەش کارئاسانییەکی زۆری بۆ ژماردنی دەنگەکان و خێراترکردنی پرۆسەکە کرد.
پاشان لە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە لایەنە سیاسییەکان سێ ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی تانە لە ئەنجامەکان بدەن.
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، ژمارەی کورسیی بەدەستھاتووی لایەنەکان لە کۆی ھەر چوار بازنەی ھەڵبژاردن بەمشێوەیە بوون: پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢٣ کورسی، نەوەی نوێ ١٥ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ٧ کورسی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ٣ کورسی، ڕەوتی ھەڵوێست ٤ کورسی، بەرەی گەل ٢ کورسی، ھاوپەیمانیی ھەرێمی کوردستان ١ کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان ١ کورسی.
- ھەناردەکردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیھان
ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیاردراوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ قەرەبووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق لە خەرجییە سیادییەکان بۆ تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت بکاتەوە بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە ھەرێم بەرھەمدەھێندرێت و ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت، ھەروەھا بەشێوەیەکی دادپەروەریش خەرجی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری دەکرێت.
ئەوەش خرابووە ڕوو کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە دەستبەجێ نەوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت، تا مەزەندی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوتی ھەرێمیش لەلایەن ئەو لایەنە ڕاوێژکارییە نێودەوڵەتییە تەواو دەکرێت، لەم قۆناغەدا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ بەرھەمھێنان و گواستنەوەی ھەر بەرمیلێک نەوتی ھەرێم بڕی ١٦ دۆلار خەرج دەکات.
ھەر ئەوکات گوتەبێژی ئەپیکور مایڵز کاگینز لەبارەی بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند: "ئێمە چاوەڕێی زانیاری زیاترین لەلایەن پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی ھەرێم، بەر لەوەی ھەر کۆمێنتێکمان ھەبێت لەبارەی ڕاگەیاندراوەکە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێم ڕاگیرا کە ڕۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ھەرێم و ٧٥ ھەزار بەرمیلیش لە کەرکووکەوە ھەناردە دەکرا.
- پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان
لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە عێراق و ھەرێم دەستی پێ‌کرد کە تێیدا بە سێ قۆناغ تێپەڕبوو، کە بریتی بوو لە قۆناغی گەمارۆسازیی و دانانی ژمارە لەسەر خانوو و باڵەخانەکان، ھەروەھا قۆناغی دووەم کە لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەم ئەنجامدرا و قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیاندرابوو بریتیی بوو لە تۆمارکردنی داتا و زانیارییەکان، ھەروەھا قۆناغی سێیەمیش بریتیی بوو لە دڵنیابوونەوەی زانیارییەکان.
پاشان لە ٢٥ی تشرینی دووەم سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار و ٤٩٥ کەس.
سوودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی، ژمارەی دانیشتووانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ ھەزار و ٤٩٥ کەس.
ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکاندا، گەیشتووەتە سەدا ٧٠،٣ و ژمارەی گوندنشینەکانیش، گەیشتووەتە سەدا ٢٩،٧.

news_share_descriptionsubscription_contact



