Muhammed Ali Toruntay
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-٣دا لە ناوچەی ھەفتانین باکووری عێراق، پێنج تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
لە ھەژماری تویتەری وەزارەتەکەدا راگەیەنراوێک بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ھاتووە "لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-٣دا لە ناوچەی ھەفتانین باکووری عێراق، پێنج تیرۆریستی پەکەکە، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمانەوە لە چالاکی خراون، لەکاتێکدا کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ ئەنجامدانی ھێرش و پەلامارەکانیان".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکان بێ وچان درێژەیان ھەیە.