Zuhal Demirci
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به یه‌كه جولهكهنشینه نایاساییه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، رایگه‌یاند "ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه به هه‌ڵسوكه‌وته نایاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان و قودسی داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه، ئه‌م جاره به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات كه گوایه شوێنی یه‌كه جوله‌كه‌نشینه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوا نایاسایی نین، نموونه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵوێستی بێپه‌روا و نایاساییانه‌یه ده‌خاته روو بۆ ره‌وایه‌تیدان به كاره نایاساییه‌كانی ئیسرائیل".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به یه‌كه جولهكهنشینه نایاساییه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو نیشانداوه و ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه به هه‌ڵسوكه‌وته نایاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان و قودسی داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه، ئه‌م جاره به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات كه گوایه شوێنی یه‌كه جوله‌كه‌نشینه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوا نایاسایی نین، نموونه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵوێستی بێپه‌روا و نایاساییانه‌یه ده‌خاته روو بۆ ره‌وایه‌تیدان به كاره نایاساییه‌كانی ئیسرائیل".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كارێكی له‌مجۆره هیچ جۆره به‌هایه‌كی نییه له روانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ دوێنێ رایگه‌یاندبوو ئەوان وەک ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی پێشووی باراک ئۆبامایان لەبارەی یەکه جولهكهنشینهكانهوه گۆڕیوە و ھەڵوێستی چەند ساڵەی ئەمریکا لە بەرامبەر پێشھاتەکانی کەناری رۆژئاوا سوودی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی نەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند کە ئیدارەی ٣٩یەمین سەرۆکی ئەمریکا، جیمی کارتەر لە ساڵی ١٩٧٨ بەرگریی لەوە کردبوو کە یەکه جوله‌كه‌نشینه‌كان یاسایی نییە، بەڵام ئیدارەی ٤٠ەمین سەرۆکی ئەمریکا، رۆناڵد ریگن دژی ئەمە وەستاوەتەوە.
پۆمپیۆ گوتبووی: "ئیدارەی ريگن باوەڕی بەوە نەبووە کە ئەم یەکە جولهكهنشینانه نایاسایی بن و ئاماژەی بەوەداوە کە ھەوڵەکانی ئیسرائیل لەبارەی یەکەی نیشتەجێی سڤیل یاساییە. لە دوای لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەنەکان، ئێمە وەک ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ سەرۆک ريگن ھاوڕاین و لەمەودوا یەکه جوله‌كه‌نشینه‌كان لە کەناری رۆژئاوا بە نایاسای نابینین".