توركيا

لە ئاگری شەش کەس کە بەهۆی بەفر و کڕێوەوە گیریان خواردبوو ڕزگار کران

Abdullah Söylemez  | 02.01.2026 - نوێکردنەوە : 03.01.2026
لە ئاگری شەش کەس کە بەهۆی بەفر و کڕێوەوە گیریان خواردبوو ڕزگار کران AFAD

Ağrı

ئاگری - AA

لە پارێزگای ئاگری، شەش کەس کە بەهۆی بەفر و کڕێوەوە لە ڕێگاکان گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگار کران.

بارینی بەفر و کڕێوە کە ماوەی سێ ڕۆژە لە شارەکەدا بەردەوامە، کاریگەری نەرێنیی لەسەر هاتوچۆ لە گوندەوارەکاندا دروستکردووە.

دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر چەقینی ئۆتۆمبێلێک لە ناو بەفردا و گیرخواردنی دوو سەرنشین لە ڕێگەی گوندی یاکنجا سەر بە ناوەندی پارێزگاکە، سێ تەکنیکاری گەڕان و ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئافاد و تیمێکی کۆمەڵەی گەڕان و ڕزگارکردن ڕەوانەی ناوچەکە کران. بە هەوڵی تیمەکان توانرا ئەو دوو کەسە ڕزگار بکرێن.

هەروەها لە ڕێگەی سۆغانکۆی سێ کەس کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی چەقیودا مابوونەوە، لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە قەزای ئەلەشکیرت کە بە تراکتۆرەکەی لە ڕێگا پەکیکەوتبوو، لەلایەن تیمەکانی ئافاد و جەندرمەوە ڕزگار کران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın