Murat Kaya,Muhammed Enes Can,Mustafa Hatipoğlu,Hemın Othman Mohammed
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
له توركیا له كۆی 237 سه‌رباز كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا ده‌ستگیركرابوون، 188یان به‌داوای ده‌ستبه‌سه‌ری ره‌وانه‌ی دادگا كران.
ئه‌و 237 گومانلێكراوه‌ی کە له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی تاوانه‌كانی تیرۆر و رێكخراوه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ستگیركراون و كۆلۆنێل، موقه‌ده‌م، نه‌قیب و ملازم-یان له‌نێودایه له داواكاری گشتیی ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا داواكاری گشتیی 188 سه‌ربازیانی به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی" و به‌داوای ده‌ستبه‌سه‌ری ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگری ئیستانبوڵ كرد و حه‌وت سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ ئازادكردنی به به‌مه‌رج ره‌وانه‌ی دادگا كرد و 42 سه‌ربازیشی ئازاد كرد كه ئیفادهیاندا و زانیاری به‌سوودیان خستبووه‌ڕوو.
كاره‌كانی گومانلێكراوه‌كان له دادگا درێژه‌ی هه‌یه.