Sayim Harmancı
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
هه‌كاری - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کە هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ساڵی رابردوودا له هه‌كاری و ناوچه‌كانی باكووری عێراق كردوویانه‌ته سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، 715 تیرۆریستی په‌كه‌كه كه به‌ناو به‌رپرسی باڵاشیان له‌نێودابووه له چالاكی خراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیی و زهمینیانهی کە هێزه‌كانی توركیا ساڵی رابردوو له هه‌كاری و باكووری عێراق كردوویانه‌ته سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، 715 تیرۆریست له چالاكی خراون.
له‌نێو ئه‌و تیرۆریستانەی له چالاكی خراون، فاتیح ئۆزده‌ن هه‌یه كه به‌ناو به‌رپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بووه و ناوی له لیستی خۆڵەمێشی داواكراواندایه و ناوه نهێنییه‌كه‌ی "باگه‌ر ئاندۆك" بووه. له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئه‌رده‌میر كه ئه‌ویش ناوی له لیستی داواكراواندایه و ناوه نهێنییه‌كه‌ی "بروكس به‌لاتی"ه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د تاشچی كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی "حه‌مزه" و سابری كارتاڵ.
له كاتێكدا 18 تیرۆریستی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی کە له میانی 12 مانگدا ئه‌نجامدراون له كۆی 547 گومانلێكراوی ده‌ستگیركراو 160یان له لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ دەرکراوە.