Rewa Mahmood Hasan
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
یۆزگات - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "دەڵێن کە 'ئەو شوێنانەی قەیوومیان بۆ داندراوە وەریدەگرینەوە'. ھاووڵاتییانی من ئەگەر ھەلیان بۆ رەخساندی ئەمانە وەرگریتەوە، دەوڵەت ئەو پشتگیریەی لەم شارەوانییانەی دەکات ئەگەر ئێوە بۆ قەندیلی بنێرن یان لە تیرۆردا بەکارتان ھێنا، راستەوخۆ و لە کاتی خۆیدا، بێ ھیچ چاوەڕوانییەک دیسان ئێمە قەیووم دادەنیێن".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: "ئێمە ھاوپەیمانی جمھورمان لەبەرچاوی میللەتەکەماندا دروستکرد. تا ئەمڕۆ چیمان کردبێت، ھەموویمان لەبەرچاوی میللەتەکەماندا کردووە. ھەرچی ھاوپەیمانی 'زیللەتە' لەسەرەتاوە تا کۆتایی لە لایەکەوە بە قەندیلەوە لە لایەکی ترەوە بەپێنسیلڤانیاوە بەستراوەتەوە".