لێشاوی گه‌شتیاران بەرەو دێرسم
- شاری دێرسم كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی به هۆی وه‌به‌رهێنانه‌كانه‌وه كه‌شێكی ئارامی بۆ ره‌خساوه، هه‌رچه‌نده وه‌رزی گه‌شتوگوزار له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه، هه‌ڵكشانی ژماره‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بەرەو شاره‌كه به‌رده‌وامه.
Tunceli
دێرسم - AA
شاری دێرسم كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی به هۆی وه‌به‌رهێنانه‌كانه‌وه كه‌شێكی ئارامی بۆ ره‌خساوه، هه‌رچه‌نده وه‌رزی گه‌شتوگوزار له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه، هه‌ڵكشانی ژماره‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بەرەو شاره‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌ریه‌كه له ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كه، ناوه‌نده‌كانی رافتینگ، زیپلاین، كانۆ و كه‌مپه‌كان به‌خێرایی بوونه جێی سه‌رنجی گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی.
هه‌رچه‌نده وه‌رزی گه‌شتیاری به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، دێرسم به‌رده‌وامه له پێشوازیكردن له گه‌شتیاران و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان به‌كاروان گه‌شتیار ده‌هێننه ناوچه‌كه.
به هۆی ئه‌وه‌ی له میوانخانه‌كانی شاره‌كه‌دا شوێنی مانه‌وه نه‌ماوه، گه‌شتیاره‌كان ناچاربوون خیوەت هه‌ڵبده‌ن و له كه‌ناری زێی مونزور و پولومور كه‌مپ سازبده‌ن.
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشه سروشتییه‌كانی مونزور، نازم ئارسڵان له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند کە له میانی دوو ساڵی رابردوودا، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر وه‌رزشی رافتینگ له زێی مونزور دروست بووه.
نازم ئارسڵان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ خواستێكی زۆر له‌سه‌ر رافتینگ و زیپلاین هه‌یه و به‌تایبه‌تی له شاره‌كانی دیاربه‌كر، باتمان، ماردین و سێرت-ه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر روویان تێكردووه و گوتی:
"هاتنی كاروانی گه‌شتیاران بۆ شاره‌كه‌مان به‌رده‌وامه. سه‌رنجی زۆر جوان و ئه‌رێنیمان پێده‌گات له لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه. له‌م وه‌رزه‌دا گه‌شتیارێكی زۆر هاتووه‌ته شاره‌كه‌مان و میوانخانه‌كان سەد لەسەد پڕن. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیارن خیوەت هه‌ڵبده‌ن بۆ مانه‌وه. ده‌كرێت ناوه‌ندێكی كه‌مپی زۆر باش له شاره‌كه‌ماندا بكرێته‌وه، چونكه ئه‌مه‌یش بووه‌ته پێویستییه‌ك."
گه‌شتیاران خۆشحاڵیی خۆیان ده‌رده‌بڕن و چێژێكی زۆر له سروشتی شاره‌كه وه‌رده‌گرن. مێهتاپ شه‌كه‌رجی كه له سێرت-ه‌وه هاتووه ده‌ڵێت:
"گه‌شتێكی زۆر خۆشمان ئه‌نجامدا و ده‌مه‌وێت دووباره بێمه‌وه. شوێنێكه كراوه‌یه بۆ پێشكه‌وتن له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه. زێی مونزور زۆر جوانه و رافتینگیش جوانی و خۆشییه‌كی تری هه‌یه. بانگهێشتی هه‌مووان ده‌كه‌م بێنه دێرسم و بیبینن".