Rewa Mahmut Hasan
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند کە ئەوە راستە کە هێزەکانی سەربە رژێم لە باشوورەوە بەرەو باکوور جوڵێنراون. بەڵام چ هێزەکانی هاوپەیمانان و چ هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، چ ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ رووسیادا کراوە، رێگربوون لەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو رووبدات و لەوبارەیەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.
یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، فایز سەراج ئاماژەی بەچەند پرسێکی ناوخۆیی و دەرەکی کرد.
سەرەتا لەبارەی گۆڕانکاری دەستووری و هەوڵەکانی جەهەپە بۆ رێگریکردن لەو گۆڕانکاریانە و سه‌باره‌ت به‌لێدوانی به‌رپرسانی جه‌هه‌په كه ئاماژه‌یان كردووه به‌وه‌ی یاسای په‌یوه‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌ستوور ده‌گوازنه‌وه بۆ دادگای ده‌ستووری، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "به‌وه هیچ تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووم. هه‌ر یاسایه‌ك ده‌رچێت، جه‌هه‌په خێرا رێگای دادگای ده‌ستووری ده‌گرێته‌به‌ر. گه‌ل ده‌چنه مۆڵه‌كان، جه‌هه‌په‌ش ده‌چێت بۆ دادگای ده‌ستووری. له وڵات‌دا دۆخێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه. راهاتووین له‌گه‌ڵی. ئه‌وه‌یش قۆناغه‌كه راناگرێت، پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌دڵنیاییه‌وه دادگای ده‌ستووری به‌ئیراده‌ی خۆی بڕیار ده‌دات".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە پرسی "هیچ رێوشوێنێک گیراوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان سەربازانی تورک و سەربازانی رژێمی دیمەشق؟ بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا ئەلباب گەمارۆ دراوە و گەڕەکەکانی دەرەوەی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ کراون و ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی رابردوودا دوو سەربازی تورکیا گیانیان لەدەست داوە و تیماری سەربازە بریندارەکانیش بەردەوامی هەیە.
یڵدرم باسی لەوەش کرد کە ناوچەکانی ستراتیجی لە ئەلباب کۆنترۆڵکراون و هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکە لە ئارادایە و گوتی: ''ئەوە راستە کە هێزەکانی سەربە رژێم لە باشوورەوە بەرەو باکوور جوڵێنراون. بەڵام چ هێزەکانی هاوپەیمانان و چ هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، چ ئەو هەماهەمنگییەی لەگەڵ رووسیادا کراوە، رێگربوون لەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو رووبدات و لەوبارەیەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر".