Abdullah Shukur
08 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
رێککەوتنی پێدانی قەرز بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە لایەن بانکی جیھانییەوە بە کۆمپانیای ھێڵەکانی بۆڕی و گواستنەوەی نەوت (BOTAŞ) بە مەبەستی بەکارھێھانی لە پڕۆژەی ھێڵی بۆری گازی سرووشتی ترانس ئانادۆڵو (TANAP) بە رێوڕەسمێک لە ژێر چاودێری وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی تورکیا بارات ئاڵبەیراک واژوو کرا.
ئاڵبەیراک لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو رێککەوتنامەی واژوو کراوە نەک تەنھا بۆ بواری وزە بەڵکو بۆ بواری ئابووری و دارایش زۆر گرنگە. گوتیشی: "ئەمڕۆ لەسەر پڕۆژەیەک واژوو دەکرێ کە سێ ئامانجی جیاوازی ھەیە و تورکیا ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی دەکات، وزە نەک تەنھا بۆ تورکیا بەڵکو بۆ جیھان و بازاڕەکانی جیھانیش زۆر گرنگە".
راوێژکاری وەزارەتی وزە و سەرچاوەکانی تورکیا فاتح دۆنماز و بەرپرسانی باڵای بۆتاش و تاناپ-یش بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
بڕیارە گازی سرووشتی لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لە رێگەی ھێڵی بۆری ترانس ئانادۆڵو(TANAP) کە درێژیەکەی ھەزار و ٨٥٠ کیلۆمەتر بدرێتە تورکیا.ئامانجێکی دیکەی پڕۆژەکەش بریتییە لەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ گاز بە ئەورووپاش بدرێ.
ھەریەک لە جێگری بەرپرسی کاروباری ئەورووپا و ئاسیای ناوەراست لە "بانکی دونیا"، سیریل میولەر و بەڕێوەبەری گشتی "BOTAŞ"، بورھان ئۆزجان، بەچاودێری وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بەرات ئالبایراک رێککەوتنێکیان بەبڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار واژوو کرد کە تێیدا "بانکی دونیا" کریدتێک بۆ "بۆتاش" دەکاتەوە بەمەبەستی دروستکردنی ھێڵی بۆڕی گازی سروشتی ترانست ئانادۆڵو.