Zuhal Demirci,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Meltem Bulur,1 23
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
عەممان/ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی راگەیاندنی چوونی گرووپێکی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد کە وەک "هێزەکانی گەل" ناسێنراون بۆ عەفرین کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە دایە، رایگەیاند "ئهگهر رژێم بۆ راماڵینی یهپهگه دێت ئهوا كێشه نییه. ئهگهر بۆ پاراستنیشیان دێت ئهوا هیچ كهسێك ناتوانێت سەربازانی تورك بوەستێنێت".
دوای کۆبوونەوە دووقۆڵی و دوو شاندی چاوشئۆغڵو و هاوتا ئوردنیەکەی، ئەیمەن سەفەدی لە عەممان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەواڵی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی رژێمی سووریا کە بڵاویکردووەتەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یەکەکانی رژێم کە بە "هێزەکانی گەل" ناوی بردوون دەگەنە عەفرین، چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون راماڵینی تیرۆریستانە لە ناوچەکە و گوتی: "بە هۆی قەڵغانی فوراتەوە تیرۆریستانی داعشمان لە ناوچەکە راماڵی. بۆ راماڵینی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەش لە دەڤەری عەفرین کە هێرشمان دەکاتە سەر و هەڕەشە بۆ تورکیا دروست دەکات، دەستمان بەو ئۆپەراسیۆنە (لقی زەیتون) کردووە".
مەولود چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە هەمیشە جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردۆتەوە و گوتی: "ئێستا دەگوترێت ئایا رژێم دێتە ناو عەفرین یان نا. ئەمە گرنگە. ئهگهر رژێم بۆ راماڵینی یهپهگه دێت ئهوا كێشه نییه. ئهگهر بۆ پاراستنیشیان دێت ئهوا هیچ كهسێك ناتوانێت توركیا و سەربازانی تورک بوەستێنێت. لە عەفرین و لە منبج و لە رۆژهەڵاتی فوراتیش بەهەمان شێوە".