Sefa Mutlu,Tansel Parlak
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا لەبارەی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه له ناوچه‌ی چه‌كمه‌كۆی، رایگه‌یاند: "چوار سه‌ربازمان به برینداریی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی سانجاكتهپه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه كه‌مێك به‌رله ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگاوە به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌داخه‌وه چوار سه‌ربازه‌كه شه‌هیدبوون. سه‌ره‌خۆشی له گه‌له‌كه‌مان و سوپاكه‌مان ده‌كه‌ین".
عه‌لی یه‌رلیكایا، له‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له پاركڤهرده سیتی له ناوچه‌ی چهكمهكۆیی ئیستانبوڵ، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه كرد.
له‌دوای به‌سه‌ركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، یه‌رلیكایا روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاتژمێر ١٨:٥١ هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سه‌ربه لیوای چواری ئاسمانیی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و رایگه‌یاند: "له ئێستادا به هۆكارێكی نادیار هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه له گه‌ڕه‌كی كیرازڵیدهره، كه ده‌كه‌وێته پشتمانه‌وه، له ناوچه‌ی چه‌كمه‌كۆی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه ".
یەرلیکایا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له ماوه‌ی دوو خوله‌كدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و رایگه‌یاند: "چوار سه‌ربازمان به برینداریی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی سانجاكتهپه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه كه‌مێك به‌رله ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگاوە به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌داخه‌وه چوار سه‌ربازه‌كه شه‌هیدبوون. سه‌ره‌خۆشی له گه‌له‌كه‌مان و سوپاكه‌مان ده‌كه‌ین".
پارێزگاری ئیستانبوڵ گوتیشی: "خەمەکەمان گەورەیە. لەبارەی رووداوەکەوە داواکارەکانمان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە. هێزە چەکدارەکانمان دەربارەی لێکۆڵینەوەی ئیدارەی، رووداوەکە و راپۆرتی تەکنیکییەوە کارەکانی خۆیان دەستپێکردووە".
یەرلیکایا سەرەخۆشی لە هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە رووداوەکەدا هیچ قوربانییەکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەی سارکردنەوەی شوێنەوارەکە تەواو بووە و دواتریش لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێدەکات.
لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مستەفا چالشکان یاوەری پارێزگار یەرلیکایابوون.
لەشوێنی رووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و جەندرمە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر و لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی هەلیکۆپتەرەکە دەکەن.
لەکاتێکدا لە چواردەوری شوێنی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر ئاسایش بڵاوەیان پێکراوە، ناوبەناو داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت لە ناوچەکە دووربکەونەوە.