رووسیا.. كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی
- هێلیكۆپته‌رێكی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی كراسنۆدار باشووری ئەو وڵاتە كه‌وته‌خواره‌وه و تیمەکەی کە لە دوو کەس پێکهاتبوون، گیانیان لەدەست دا.
Moskova
مۆسكۆ - AA
لە ئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی كراسنۆدار باشووری ئەو وڵاتە تیمەکەی کە لە دوو کەس پێکهاتبوون، گیانیان لەدەست دا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی كۆرینۆڤسك، هێلیكۆپته‌رێكی جۆری Mİ-28N، به هۆی نالەباری رەوشی كه‌شوهه‌واوه له‌میانی مه‌شقدا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه. له‌و رووداوه‌شدا تیمه‌كه‌ی كه دوو كه‌س بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه هێلیكۆپته‌ره‌كه ته‌قه‌مه‌نی لەناودا نه‌بووه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌و شوێنەی کە هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌یش كرا كه لیژنه‌یه‌ك له به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئاسمانیی رووسیا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن