Övünç Kutlu,Büşranur Begçecanlı
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌های كۆمپانیای نەوتی عەرەبی-ئەمریکی (ئارامكۆ) له بازاڕه‌كاندا له رۆژی دووه‌می مامهڵهكردنەکان له بۆرسه‌ی سعوودیه (ته‌داول)دا، دوو ترلیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند.
ئارامكۆ بۆ یه‌كه‌مجار رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو خستنه‌ڕووی به‌ڕووی خه‌ڵكدا بۆ ئه‌نجامدرا و دوێنێ له بۆرسه‌ی سعوودیه (ته‌داول)، ده‌ستكرا به مامه‌ڵه‌كردن پێیه‌وه، كاتژمێر ١٠:٢٤ی ئه‌مڕۆ (به كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی هه‌ر پشكێكی ئارامكۆ به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا، له‌سه‌دا ٩،٩ به‌رزبوویه‌وه و گه‌یشته ٣٨،٧ ریال (١٠،٣٢ دۆلار). به‌وشێوه‌یه‌ش به‌های كۆمپانیاكه له بازاڕه‌كاندا بۆ دوو ترلیۆن و ٥٠ ملیار دۆلار به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بۆرسه‌ی سعوودیه (ته‌داول)، پشكه‌كانی ئارامكۆ له ٣٢ ریال (٨،٥٣ دۆلار)ه‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه و دوێنێ به هه‌ڵكشانی نرخیان به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ بۆ ٣٥،٢ ریال (٩،٣٩ دۆلار) به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌های كۆمپانیاكه له بازاڕه‌كاندا بۆ یەک ترلیۆن و ٨٧٠ ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
دوای سێ ساڵ له دواكه‌وتن، هه‌فته‌ی رابردوو پشكه‌كانی ئارامكۆ به‌ڕووی گشتیی‌دا كرانه‌وه، كۆمپانیاكه له‌و خستنه‌ڕووه، ٢٥ ملیار و ٥٩٠ ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌های ئارامكۆ له بازاڕه‌كاندا به‌وه‌ی كه له‌سه‌روو یەک ترلیۆن و ٧٠٠ ملیاره‌وه بوو، بوو بە بەهاداررین كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئارامكۆ به‌ته‌نها بۆرسه‌ی سعوودیه (ته‌داول)ی كرده نۆیه‌م گه‌وره‌ترین بۆرسه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی گشتیی‌دا بۆ به‌شێكی له‌سه‌دا ١،٥ی له وه‌به‌رهێنه‌ره دامه‌زراوه‌ییه‌كان ١٠٦ ملیار دۆلار و له وه‌به‌رهێنه تاكه كه‌سییه‌كان ١١٩ ملیار دۆلاری بۆ پێشنیاركرابوو.
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان هه‌فته‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له ڤیه‌ننا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به مامه‌ڵه‌كردن به پشكه‌كانی ئارامكۆوه له ته‌داول كرا، به‌های كۆمپانیاكه دوو ترلیۆن دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.