Nuri Aydın
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
هەفتەنامەى تايمى ئەمريكى كە هەموو ساڵێك لە راپرسييەكدا كەسايەتى ساڵ هەڵدەبژێرێت، ئەمساڵ چالاكوانى كەشوهەواى سويسرى ١٦ ساڵان گرێت تەنبێرگى هەڵبژارد.
گۆڤارەكە لە روونكردنەوەيەكدا، ئاماژەى بەوە كرد كە ساڵانێكە لێكۆڵەران و چالاكوان هەوڵيان داوە سەرنجى سەركردەكانى جيهان بۆ بابەتى كەشوهەوا رابكێشن بەڵام ئەم كچە گەنجە ١٦ ساڵانە سەركەوتووبوو، و هەلبژاردنى تەنبێرگى وەكو "كەسايەتى ساڵى ٢٠١٩" راگەياند.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، تەنبێرگ سەركەوتوو بووە لە قايڵكردنى ژمارەيەك زۆرى سەركردەى جێهان و توانيويەتى هەڵوێستيان لە بەرامبەر كەشوهەوادا بگۆڕێت و بەهێزترين دەنگ بووە بۆ قايڵكردنى لايەنەكان لە بەرامبەر گرنگترين بابەت كە رووبەرووى جيهان بووەتەوە.
بەهۆى ئەوەى تەنبێرگ بوێرانە باسى راستييەكانى كردوە گۆڤارەكە بە "تەنها كچێكى گەنجە كە توانيويەتى ببێتە ئايكۆنى نەوەيەك" ناويهێنا.
بەو هەڵبژاردنە تەنبێرگ بووە گەنجترين "كەسايەتى ساڵ" كە گۆڤارەكە هەڵيبژاردبێت.
گۆڤارەكە بۆ بەرگى ئەو ژمارەيەى كە لە ٢٣ى كانوونى يەكەم بڵاودەكرێتەوە وێنەيەكى تەنبێرگى هەڵبژاردووە كە لە كەناراوەكانى ليشبۆنەى پۆرتوگال گرتويەتى.
تەنبێرگ، بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر گۆڕانكارييەكانى كەش و هەوا لە سويد لە مانگە ئابدا بە دانيشتن لە بەردەم پەرلەمان مانگرتنى دەستپێكرد و هەوڵيدا دەنگى ببسترێت.
تەنبێرگ، لە مانگى ئەيلولدا لە لوتكەى كەشوهەواى نەتەوەيەكگرتووەكان كە لە نيويۆرك بەڕێوەچوو قسەيكرد، رەخنەى لە سەركردەى وڵاتان و سەرۆك حكومەتەكان گرت لەبەر كەمتەرخەمييان بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانكارييەكانى كەشوهەوا.
لە ئەنجامى كەمپينە جياوازەكانى تەنبيرگ، لە ژێر ناونيشانى "مانگرتنى كەشوهەواى جيهانى" كە لە ٢٠ى ئەيلولدا رێكخرا، لە چوارچێوەى ناڕەزايەتييەكاندا شەش هەزار و ١٠٠ چالاكى لە ١٨٥ وڵات بە بەشدارى حەوت مليۆن و ٦٠٠ هەزار كەس بەڕێوەچوو.