Mustafa Çavuş
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
كاستامۆنو – AA
سوپای توركیا به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌و ناوچانه‌ی لافاویان لێ دروست بووه بۆ ناوچه‌ی ئارام به هێلیكۆپته‌ر.
هاووڵاتییان له هه‌ردوو قەزای بۆزكورت و ئابانا سەربە پارێزگای كاستامۆنو كه به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی خانووه‌كانیان و بۆ رزگاركردنی گیانیان چوونه‌ته سه‌ربانی خانووه‌كانیان، به هێلیكۆپته‌ر ده‌گوازرێنه‌وه ناوچه‌ی ئارام.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌وه گرته‌ی كاره‌كانی رزگاركردن و به‌دواداگه‌ڕانی تۆمار كرد.
كاره‌كانی رزگاركردن و به‌دواداگه‌ڕان له‌و ناوچانه به‌ر لافاو كه‌وتوون، به‌رده‌وامه.