Muhammet Ali Kemal
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا، سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا، چواره‌م فڕینی هاوبه‌شیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو له شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهی ئورفا، جموجۆڵی ئاسمانیی ده‌بینرێت.
له‌و میانه‌دا دوو هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیا و دوو هێلیكۆپته‌ری سوپای توركیا له شارۆچكه‌كه‌وه، ده‌ستیان به فڕین كرد.
هێلیكۆپته‌ره‌كان به‌ره‌و سنووری سووریا فڕین.
سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا پێشتر سێ جار فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر و جارێكیش ده‌ورییه‌ی وشكانییان ئه‌نجامداوه.