Selma Kasap
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
500 خوێندكار كه ده‌رچووی خوێندنگه‌كانی سه‌ربه وه‌قفی مه‌عاریفی توركیان له 16 وڵاتی جیاجیا، بۆ خوێندنی باڵا توركیایان هه‌ڵبژاردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، خوێندكارانی ده‌رچووی خوێندنگه‌كانی وه‌قفی مه‌عاریف كه به‌بڕیارێكی په‌رله‌مانی توركیا دامه‌زراوه، توركیا هه‌ڵده‌بژێرن بۆ خوێندنی باڵا.
ده‌رچووه‌كان كه به‌باشی فێری زمانی توركی بوون، ده‌توانن له زانكۆكانی توركیادا درێژه به خوێندن بده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز خوێندنگه‌كانی فه‌تۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داخران یان راده‌ستی وه‌قفی مه‌عاریف كران، خوێندكارانی ئه‌و خوێندنگانه توركیایان له سه‌رچاوه‌ی دروسته‌وه ناسی.
خوێندكاری ئه‌و خوێندنگانه كه پێشتر بۆ خوێندنی زانكۆ روویان له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كرد، له‌ئێستادا له‌سایه‌ی ئه‌و بوێرییه‌ی له وه‌قفی مه‌عاریف وه‌ریانگرتووه، توركیا هه‌ڵده‌بژێرن.
- 500 ده‌رچووی مه‌عاریف توركیایان هه‌ڵبژاردووه
له‌كاتێكدا له‌ئێستادا 300 ده‌رچووی مه‌عاریف له زانكۆكانی توركیا ده‌خوێنن، ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 500 خوێندكار له وڵاتانی مه‌قدۆنیای باكوور، ئه‌لبانیا، پاكستان، ئه‌فغانستان، مالی، غینیا، مۆریتانیا، سودان، چاد، سۆماڵ، غابۆن، كامیرۆن، نیجێر، كۆنگۆی دیموكرات، غینیای ئیستیوائی و كۆتدیڤوارهوه توركیایان هه‌ڵبژاردووه بۆ خوێندنی زانكۆ.
وه‌قفی مه‌عاریف خزمه‌تگوزاریی راوێژكاریی په‌روه‌رده‌ش پێشكه‌شی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كات كه رووده‌كه‌نه توركیا و هه‌ر له پێشوازییانه‌وه له فڕۆكه‌خانه، تا تۆمار و نیشته‌جێبوون هاوكارییان ده‌كات و دواتریش گه‌شت و كه‌مپ و چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تییان پێ ئه‌نجامده‌دات.
وه‌قفی مه‌عاریف هه‌روه‌ها پڕۆتۆكۆڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ 42 زانكۆی توركیادا واژۆكردووه و له‌مساڵدا به‌ئامانجی وه‌رگرتنی خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی (YÖS)ی له چه‌ندین وڵات ئه‌نجامداوه.
یه‌كێكی دیكه له‌و چالاكییانه‌ی جموجووڵی خوێندكارانیان به‌ره‌و توركیا خێراتر كرووه، پێشانگا پهروهردهییهكانن بوون.
به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی توركیا بكرێته وڵاتێك كه ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌بێت له جیهاندا، وه‌قفه‌كه به‌به‌شداریی 37 زانكۆ له پێنج وڵات پێشانگای كردووه‌ته‌وه.
زیاتر له 11 هه‌زار خوێندكار به‌شدارییان له‌و پێشانگایانه‌دا كردووه و راسته‌وخۆ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی زانكۆكانی توركیا ئه‌نجامداوه.