دیاربهكر... پهلاماری تیرۆرستی دژی خهڵكی سڤیل
- لهمیانهی تێپهڕینی ئۆتۆمبێلێكی سڤیلدا له شارۆچكهی قولپی دیاربهكر، بۆمبێكی چێنراوی پێدا تهقییهوه.
Diyarbakir
دیاربەکر - AA
لەمیانەی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی سڤیلدا لە شارۆچکەی قولپی دیاربەکر، بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقییەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئانادۆڵو کەوتووە، لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی سڤیلدا لەنزیک گوندی ئاغاچکۆرۆری سەربە شارۆچکەکە کە ژمارەیەک کرێکاری دارستانی ھەڵگرتبوو، بۆمبێکی دەستکردی پێدا تەقیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن تیرۆرستانی پەکەکەوە چێنراوە.
راگەیەنراوە کە رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی رەوانەی ناوچەکە کراون.
لەلایەکی دیکەش پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند، لەئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی پەکەکە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ھاووڵاتی کە بۆ کۆکردنەوەی دار چوونەتە دارستان، چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و ١٣ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لەدەوروبەری شارۆچکەی کوڵپ، بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ھاووڵاتیدا تەقیوەتەوە.
لەدەقی راگەیەنراوەکەدا ھاتووە،"لەئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی پەکەکە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ھاووڵاتی کە بۆ کۆکردنەوەی دار چوونەتە دارستان لەدەوروبەری شارۆچکەی کوڵپ، چوار ھاووڵاتی شەھید بوون و ١٣ی دیکەش برینداربوون. بریندارەکان گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانەکانی کوڵپ و دیاربەکر. ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە دەستپێکراوە."
ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا داوای لێخۆشبوون بۆ قوربانیانی پەلامارکە کراوە و سەرەخۆشی لە کەسووکاریان و گەلی تورکیا کراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری دیاربەکر حەسەن بەسری، زانیاریی لەبارەی پەلامارەکەی پەکەکە بۆ سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی ژمارەیەک ھاووڵاتیی سڤیلی ھەڵگرتبوو لە دەوروبەری شارۆچکەی کوڵپ، وەرگرتووە.
سەرکۆمار داوای لێخۆشبوونی بۆ قوربانییانی پەلامارەکە کردووە و ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکانیش خواستووە و رایگەیاندووە، تەواوی تواناکان دەخرێتە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی کولپ و چاودێریی بابەتەکە دەکەن.