Ferdi Türkten
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندى تەلەفۆنیی لەگەڵ پارێزگار و قايمقامى ئەو ناوچانەى كە لافاوى تیایدا هەڵساوە ئەنجام دا و خستنەبەرى تەواوى تواناكانى دەوڵەتى پێراگەياندن.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندى تەلەفۆنیی لەگەڵ پارێزگار و قايمقامى ئەو ناوچانەى كە لافاوى تیایدا هەڵساوە ئەنجام دا و خستنەبەرى تەواوى تواناكانى دەوڵەتى پێراگەياندن.
راشیگەیاندووە کە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا، داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌وانه خواستووه كه له ئاكامی لافاوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەروەها رایگەیاندووە كه سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام دایه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری ژینگه و شارسازیی، موراد كوروم و وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، عادیل كارائیسماعیلئۆغڵو كه چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه به‌ر لافاو كه‌وتوون و سات به سات له باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه، كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و پێشهاته‌كان زانیاری وه‌رده‌گرێت.