Adem Demir,Hemın Othman Mohammed
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
مۆڵه‌ت به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌ده‌په نه‌درا كه به نیازبوون له ئیستانبوڵ له مه‌یدانی ته‌قسیم به‌ره‌و مه‌یدانی گه‌له‌ته‌سه‌رای رێپێوان بكه‌ن.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له هۆتێل ته‌قسیم هیڵی مه‌یدانی ته‌قسیم كۆبوونه‌وه و ویستیان له‌وێوه به‌ره‌و مه‌یدانی گه‌له‌ته‌سه‌رای رێپێوان بكه‌ن.
په‌رله‌مانتاران به پۆشینی ئێلەگ كه له‌سه‌ری نووسرابوو "با دابڕاندن هه‌ڵگیرێت، با له‌یلا بژی" ویستیان رێپێوانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پۆلیس رێگری لێ‌كردن.
تیمه‌كانی پۆلیس ده‌وری گرووپه‌كه‌یان دا و رێگه‌یان پێنه‌دان رێپێوانه‌كه‌یان ساز بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌نجامی نه‌بوو له نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و پۆلیسدا گرژی دروستبوو.
پاشان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له شوێنی خۆیان روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه.