Barış Gündoğan
04 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن (DEVA)، عەلی باباجان رایگەیاند: "پەکەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەم دراوە، بەڵام وێڕای ئەوەی پەیەدە/یەپەگە رەگوڕیشەی هاوبەشی لەگەڵ پەکەکەدا زۆریشە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و زۆرێک لە وڵاتان وەک 'رێکخراوێکی تیرۆریستی' لەقەڵەم نەدراوە".
عەلی باباجان لە میانی بەشداریکردن لە بەرنامەی مایکی کراوەی بابەتەکان لە یوتیوب، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بە پێویست زانی و گوتی: "پەکەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و زۆرێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەم دراوە، بەڵام وێڕای ئەوەی پەیەدە/یەپەگە رەگوڕیشەی هاوبەشی لەگەڵ پەکەکەدا زۆریشە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و زۆرێک لە وڵاتان وەک 'رێکخراوێکی تیرۆریستی' لەقەڵەم نەدراوە. راستە یەک رەگوڕیشەیان هەیە، بەڵام پێناسەیەک بۆ رێکخراوی تیرۆریستی هەیە لەسەر ئاستی جیهان کە لە پێناسەی ئێمە جیاوازە. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەنها بە چەک ناکرێت، ئەگەر وا بووایە پێویست بوو دەمێک بووایە کۆتاییمان بە پەکەکە هێنابووایە".
سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن (DEVA)، عەلی باباجان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تەنها بە بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی ناتواندرێت کۆتایی بە رێکخراوی تیرۆریستی بهێندرێت و گوتی: "پێویستە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکۆڵدرێتەوە، وێڕای ئەوەی مافی یاسایییان نییە، بەڵام لەوانەیە ژمارەیەک پاساوی رەوایان هەبێت. بێگومان بەرەنگاربوونەوەی چەکداری پێویستە، بەڵام بە تەنها ئەو بەس نییە و ناتواندرێت بە لە چالاکی خستنی یەک بە یەکی تیرۆریستان رێکخراوی تیرۆریستی لەنێو ببردرێت".