Mohamad Misto,Adham Kako,Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ئیبراهیم برۆ وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پەیەدە هیچ پرۆژەیەکی بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد نییە و رایگەیاند ''ئەوەی کە داویانەتە کورد تەنها بانگەشەی رەشکردنی تورکیایە''.
ئیبراهیم برۆ لە لێدوانیکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە چالاکییە نایاساییەکانی پەیەدە/پەکەکە لە سووریا دوا.
برۆ باسی لەوەکرد پەیەدە و رژێمی سووریا زۆر دەمێکە پەیوەندییان هەیە و گوتی: ''پەیەدە پێشتر لەناوچەکە وەک پەکەکە دەناسرا. پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی ئەسەد بۆ ساڵانی 1980 دەگەڕێتەوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێکخراوەکە لەسووریا ناوی خۆی بۆ ''پەیەدە'' گۆڕی و گوتیشی: ''پەیەدە دەزانێت کە ئەنەکەسە پشتیوانیی زیاتری لەلایەن گەلەوە لێدەکرێت. بەڵام هاووڵاتییان ناچارن بە کارکردن لەگەڵ پەیەدەدا. چونکە پارە و چەک لەلای ئەوانە''.
ئیبراهیم برۆ جەختی لەوەکردەوە ''پەیەدە/پەکەکە دەیەوێت بۆچوونی ئەوە بەسەر کوردەکاندا بسەپێنێت کە تورکیا دوژمنی کوردە، هیچ پرۆژەیەکی بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد نییە و ئەوەی کە داویانەتە کورد تەنها بانگەشەی رەشکردنی تورکیایە''.
برۆ رایگەیاند ''پەیەدە/پەکەکە لەهەوڵی ئەوەدان کە نەیاریی گەلی کورد لەبەرامبەر رژێمی ئەسەد کەمبکەنەوە و ببنە دوژمنی تورکیا. ئێمە وەک کوردانی سووریا دەمانەوێت پەیوەندیی باشمان لەگەڵ دراوسێکانماندا هەبێت''.