Fatma Esma Arslan
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
هەژمارەکانی نزیک لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ویستیان ئەو هێرشەی کە رێکخراوەکە کردییە سەر نەخۆشخانەی عەزاز، وەک هەڵمەتێک لە دژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە عەفرین بەڕێوەدەبرێت، بەکاربهێنن.
ئەوە دەستنیشانکرا کە وێنەی ئەو منداڵە بریندارەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە هاشتاگی ''منداڵانی عەفرین رزگاربکەن''ەوە بەکاردەهێنرێت، لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا لە یەکێک لە نەخۆشخانە جووڵاوەکانی سووریادا گیراوە و لە هەواڵێکدا بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها ئەوەش زانراوە کە ئەو وێنەیەی بەناوی ''لە عەفرین منداڵان دەکوژرێن'' بڵاوکراوەتەوە، هی مناڵانی غەززەیە و رۆژی ٤ی تشرینی دووەم لە هەواڵێکدا بەکارهێنراوە.
ئەمە جگە لەوەی هەژمارەکانی نزیک لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ویستیان ئەو هێرشەی کە رێکخراوەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە عەفرینەوە کردییە سەر دوو نەخۆشخانەی عەزاز، بە بانگەشەی ''سوپای تورکیا لە عەفرین هاووڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج'' لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن ئەو هەژمارانەوە بڵاوکرایەوە.