20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند، لێدوانی حكوومه‌تی نوێی ئیسرائیل له باره‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌ناری خۆرئاوا و لكاندنی دۆڵی ئوردن به خاكی ئیسرائیله‌وه، هه‌نگاوی نوێی سیاسه‌تی داگیركاری ئیسرائیله.
ئیبراهیم كاڵن له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كاردانه‌وه‌ی نیشان دا لە هەمبەر پلانی داگیركاری ئیسرائیل له كه‌ناری رۆژئاوا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر هه‌وڵ و پلانێك مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نادیده بگرێت، مه‌شروعیه‌تی نییه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا هاتووه ''لێدوانی حكوومه‌تی نوێی ئیسرائیل له باره‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له كه‌ناری خۆرئاوا و لكاندنی دۆڵی ئوردن به خاكی ئیسرائیله‌وه، هه‌نگاوی نوێی سیاسه‌تی داگیركاری ئیسرائیله''.