كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر بە بۆنەی ٢٣ی نیسان پێشوازی لە قوتابیانی خوێندنگه‌ی مه‌عاریف کرد
كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، ئەرمان ئۆپچو بە بۆنەی ٢٣ی نیسان ڕۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و جه‌ژنی منداڵان له توركیا، كورسییه‌كه‌ی بۆ قوتابیانی خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌عاریف چۆڵكرد.

Arbil
هه‌ولێر - AA
كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، ئەرمان ئۆپچو بە بۆنەی ٢٣ی نیسان ڕۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و جه‌ژنی منداڵان له توركیا، كورسییه‌كه‌ی بۆ قوتابیانی خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌عاریف چۆڵكرد.
ئەرمان ئۆپچو به‌بۆنه‌ی ٢٣ی نیسان ڕۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و جه‌ژنی منداڵان له توركیا، پێشوازیی له بەرپرسان و قوتابیانی پۆلی چواری خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌عاریف له هه‌ولێر، كرد.
دوای گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان، كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، كورسییه‌كه‌ی چۆڵكرد و ڕێگه‌یدا یه‌كێک لە قوتابیان بە ناوی ئەسما کایا له‌سه‌ری دابنیشێت.
ئەسما کایا ڕایگەیاند، شانازی دەکات بەو دیارییەی کە لە لایەن سەرۆک مستەفا کەماڵ ئاتاتورکەوە بۆیان بەجێ ماوە.
ئەرمان ئۆپچو دواتر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و گوتی: "ئه‌مه نه‌ریتێكی جوانی ده‌وڵه‌تی ئێمه‌یه. كاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌ت له ٢٣ی نیساندا له‌سه‌ر كورسییه‌كانی خۆیان میوانداریی منداڵان ده‌كه‌ن و زانیاریی له‌باره‌ی ئامانج و پلانیان لێ وه‌رده‌گرن".
كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، ئۆپچو گوتیشی: "ئاتاتورکی گەورە ئەم ڕۆژە گرنگەی کە ئاماژەشە بە سەربەخۆیی و سەروەری نیشتمانەکەمان، پێشکەش بە منداڵانی کردووە و ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە منداڵان داهاتووی گەلەکەمانن".