Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
سه‌باره‌ت به "كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی دژ به كوده‌تا" كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
سه‌باره‌ت به رێگرتن له به‌شداری كردنی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا له رێكه‌ی ڤیدیۆ كرنفرانسهوه، كاڵن گوتی: "رێ گرتن له به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی دژ به كوده‌تا كه ئه‌مڕۆ له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت كه نوێنه‌رانی پارته سیاسییه جیاوازه‌كان، ده‌یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌زاران هاووڵاتی توركی و ئه‌ڵمانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئومێده‌وارن به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی روونكردنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن و گوتی: "تامه‌زرۆی زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و رێ گرتنهین كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و دادگای ده‌ستووری ئه‌و ولاته‌وه ده‌كرێت له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی سه‌ركۆماری گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه بهقارهمانیهكی گه‌وره شكستی به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵیچی هێنا، ئومێده‌وارین به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی جێی بڕوا بده‌ن. جیگای قبوڵ كردن نییه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له رابردوودا بێ ده‌نگبوون به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و چالاكیه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار، له ئێستادا به گومانی روودانی توندوتیژی رێ له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی دژ به كوده‌تا ده‌گرن. رێوشوێنی ئه‌منیی نابێت به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی بگیرێته به‌ر، به‌ڵكو ده‌بێت دژی لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستی و هه‌وڵه‌كانی دژ به دیموكراسی بگیرێنه‌به‌ر".
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به هۆكاری ئه‌منیی ئاسته‌نگ دروستكراوه و گوتی: "به‌درێژایی ماوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه به‌بیانووی هۆكاری ئه‌منیی ئاسته‌نگ دروستكراوه، به په‌سه‌ند كردنی بریاری رێگرتن له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووری ئه‌ڵمانیاوه ره‌هه‌ندێكی نوی هاتۆته ئاراوه. له‌كاتێكدا پێویسته ستایشی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بكرێت كه دژی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز ساز ده‌كرێت و پشتگیریی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری و یاسایی هه‌وڵی رێگریكردن لی ده‌درێت".