Seval Güler
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا که رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌که‌که پڕچه‌ک ده‌کات، نیشان دا و رایگه‌یاند ''ئه‌مه چۆن هاوبه‌شییه‌کی پێکه‌وه‌ییه له ناتۆدا؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له ناتۆدا به یهكهوهین، ئه‌و مادده و حوكمانه‌ی ناتۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چه‌نده پێویسته توركیا پابه‌ندیان بێت ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده پێویسته پابه‌ندیان بێت، پێویسته ئه‌وه وا بزانرێت. ده‌مه‌وێت وه‌ك سهركۆمار له توركیادا ئه‌وه‌یش بزانرێت كه ناتۆ یه‌كسانه، به‌ڵام ئه‌مریكا نا. هه‌موو وڵاتان هه‌ر یه‌كێكیان له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌یدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌وه بچووکترین کاردانهوهیە که تورکیا نیشانیداوه له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی به گه‌مارۆدانی ئاشكرای له لایه‌ن تیرۆره‌وه.
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌کرد که ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌مه ناگرن و ''خوازیاری ئه‌وه‌ن راده‌ستی تیرۆریستان بکرێین'' بوونیان هه‌یه و گوتی: ''ئه‌مه چۆن ئه‌ندامێتییه‌که له ناتۆدا؟ ئه‌مه چۆن هاوبه‌شییه‌کی پێکه‌وه‌ییه له ناتۆدا؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له ناتۆدا به یهكهوهین، ئه‌و مادده و حوكمانه‌ی ناتۆ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چه‌نده پێویسته توركیا پابه‌ندیان بێت ئه‌مریكاش ئه‌وه‌نده پێویسته پابه‌ندیان بێت، پێویسته ئه‌وه وا بزانرێت. ده‌مه‌وێت وه‌ك سهركۆمار له توركیادا ئه‌وه‌یش بزانرێت كه ناتۆ یه‌كسانه، به‌ڵام ئه‌مریكا نا. هه‌موو وڵاتان هه‌ر یه‌كێكیان له ناتۆدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانن".
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌کرد، یاسای نێوخۆیی ناتۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی پابه‌ند ده‌کات و گوتی: ''یاسای نێوخۆیی ناتۆ چی بێت، ئه‌وا هه‌موومان به هه‌مان شێوه پابه‌ندین پێوه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستیت و به یه‌په‌گه و په‌یه‌ده بڵێیت 'ئه‌مه له لای ئێمه رێکخراوی تیرۆریستیی نییه'، ئه‌وه‌ش بخه‌ره لاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێت و په‌لاماری وڵاتێکی هاوپه‌یمانی تۆ له ناتۆ بدات، ئه‌وا تۆ وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا بوه‌ستیته‌وه. یاسای ناتۆ ئه‌مه‌ی پێویست کردووه. ئێستا ئه‌مانه چی‌یان لێهاتووه، ده‌ڵێن 'ئه‌مانه رێکخراوی تیرۆریستیی نیین'. چی ده‌ڵێن با بیڵێن. دوێنێ، پێرێ به‌رپرسێکی ئاسایشیان هاتبوو. ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان دێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا قسه ده‌که‌ین. زۆر به روون و ئاشکرا هه‌موو راستییه‌کان ده‌خه‌ینه به‌رده‌میان. پێویسته ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ ماف و یاساکاندا ببرێت به‌ڕێوه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ ماف و یاساکاندا نه‌برێت به‌ڕێوه، ئه‌وا هاوبه‌شی یان هاوپه‌یمانییەتی یان مۆدێلێکی هاوبه‌شی نابێت. ئه‌وانه‌ی که له سه‌دان، هه‌زاران ده‌یان هه‌زار کیلۆمه‌تره‌وه دێن و هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئه‌و رێکخراوانه‌ی به مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانن بۆ سه‌ریان، ناتوانن داوای ئه‌وه بکه‌ن که تورکیا له‌به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانی رێک ئه‌ودیوی سنووره‌که‌یدا ته‌ماشاچی بێت''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه که تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا 911 کیلۆمه‌تر سنووری هه‌یه و ئه‌وانه‌ی که ته‌نانه‌ت سنووریشیان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت رێگه‌یان پێده‌دات به ئاسانی دێن و ده‌چنه ناو سووریا و هه‌موو جۆره چه‌کێک ده‌هێنن و پاره‌یان ده‌ده‌نێ.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "به پێی زانیارییە بەراییه‌كان تا ئێستا بڕی 550 ملیۆن دۆلار هاوكاریی ماددی كراوه كه زانیاری هه‌یه ئه‌م هاوكارییه تا سێ ملیار درێژه‌ی ده‌بێت به شێوازی ناڕاسته‌وخۆ. ئه‌وانه‌ی گوایه به بۆنه‌ی داعشه‌وه له ناوچه‌كه‌دا جێگیربوون و خۆیان مه‌ڵاسداوه، ئێستا له‌گه‌ڵ داعشدا بوونه‌ته یه‌ك و دژ بە توركیا سه‌نگه‌ریان گرتووه. ئێوه و داعش له پێناو چیدا تێده‌كۆشن؟ چه‌ند داعشیتان كوشتووه و بەرەو كوێتان بردوون؟ هیچ كارێكی به‌رجه‌سته له ئارادا نییه كه راسته‌قینه‌بێت".
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا باش ده‌زانێت له سووریا كێ له‌گه‌ڵ كێدایه و چ كارێك ده‌كه‌ن و له كوێوه سه‌رچاوه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و رایگه‌یاند، "ئیدی هیچ كه‌س ناتوانێت بیانووی داعش به‌كاربهێنێت، چونكه هه‌موویان هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامداوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئیدی شانۆگه‌ریی داعش له سووریا و عێراق كۆتایی هاتووه. لێره‌وه به تایبه‌تی داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ده‌مامكه‌كانتان لاده‌ن و به‌و رووخساره‌وه وه‌رنه به‌رانبه‌رمان كه ئاشناین پێیان. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی دابهشکاردا وێنه ده‌گرن و ده‌ڵێن، ئێمه هیچ ئاماژه‌یه‌كمان نه‌بینی ده‌ریبخات ئه‌مانه په‌كه‌كه بن، ئه‌گه‌ر خۆیان كوێر و گه‌مژه ده‌كه‌ن، ئه‌وه نیازێكی خراپیان هه‌یه".
سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوته‌كانیدا رووی كرده گه‌لی ئه‌مریكا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و پارانه‌ی له بوودجه‌ی ئه‌مریكا ته‌رخانده‌كرێت له گیرفانی گه‌لی ئه‌مریكاوه ده‌رده‌چێت.